مامۆستا خه‌مین گهرلاپهڕهکانی مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبده‌ینه‌وه گه‌لێ زاناوبلیمهت بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری و به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت له شه‌وه ئه‌نگوسته چاوه‌کاندا ئه‌دره‌وشێنه‌وه ، یه‌کێک له‌و زانا و زاته پاک وبێگهردانهی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری له‌ناوچه‌ی سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لاعه‌لی سه‌عدی ناسراو به “خه‌مین” که له ناساندنی ئه‌م جاره‌ماندا سه‌ردانی حوجره‌ی هه‌ست وخه‌یاڵی ئه‌که‌ین و شێعری ته‌ڕوپاراوی ئه‌ومامۆستایه هه‌ست پێ ده‌که‌ین. مامۆستا “مه‌لا عه‌لی سه‌عدی خه‌مین ” ساڵ ۱۳۰۰ هه‌تاوی له گوندی “سڵێمان که‌ندی” له ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز له‌دایک ده‌بێت ، مامۆستا له ته‌مه‌نی ۵ ساڵاندا دایک وبابی کۆچی دوایی ئه‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێن به هه‌تیوی له لای ئامۆزایه‌کی به ناوی “مه‌لا شێخ جه‌لاله‌دین “گه‌وره ئه‌بێت ، له ته‌مه‌نی ۷ ساڵیدا ئه‌چێته به‌ر خوێندن و کتێبه‌کانی باوی سه‌رده‌م وه‌ک بوستان وگوڵستان و دیوانی حافز ….له‌به‌رئه‌کات هه‌ر به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین له ژیانی خۆیدا هه‌یبوو مامۆستا خه‌مینیش له سایه‌یدا ده‌بێته هۆگری کتێب و تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بابه‌ته ئه‌ده‌بی یه‌کان که مامۆستا خه‌مین له داوێنی چیاورهزوباخی کورده‌واریدا چرۆی هه‌ستی ده‌پشکوێ و له ته‌مه‌نی ۱۰ ساڵیدا یه‌که‌م هه‌ڵبه‌ستی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌دوای ئه‌ودا ده‌ست ئه‌داته فێربوونی سه‌رف ونهحوی عه‌ره‌بی و هاوکات له‌گه‌ڵ موتالای بهرههمهئهدهبیهکانی شێعر کتێبه مێژوویی وجوگرافیاکانیش ئه‌خوێنێته‌وه ، له ته‌مه‌نی ۱۸ ساڵیدا کتێبی “یوسف وزڵێخا ” وهردهگێڕیته سه‌ر زمانی کوردی و له‌و وه‌رگێرانه‌دا هۆنه‌ر و ناسک خه‌یاڵی مامۆستا خه‌مین خۆ ئه‌نوێنێ و بۆ شاره‌زایانی هونه‌روئه‌ده‌بی کوردی زیاتر ئاشکرا ئه‌بێت ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ : غه‌زه‌ڵه تهڕوبهتازهکانی ده‌ورانی لاوی که له‌گه‌ڵ حه‌لاوه‌تی ئه‌وینێکی ئاگراوی وپاک تێکه‌ڵ ببوون تهراوهتێکی تایبه‌تی یان داوه به شێعره‌کانم ” ———————————— شعرازحامداسعدي نوه دختري وي: شیخ عه لی پیاویکی دانا‌و به رز بوو مه ردی مه یدانی عولوومی به رز بوو حافیزی قورئانوو ته فسیروو حه دیس مورشیدی ریگای ته ریقی فه رز بوو عارفوو سوفی و مه لا عالم به دین فیلسووفوودوانزه عیلمی ئه رز بوو ریره وی سوننی نه بی ریی شافیعی پایه به رزوو موفتیی ناو به رز بوو داییمه ن کاری عیباده ت بوو به دل په یکه ری له خوفی خوا پر له رز بوو چاوی پر فرمیسکوو دل پر له وه فا بو ئیتا عه ت له خوا سه ر به رز بوو عالمیکی عاقلوو رازاوه بوو خزمه تی خه لکی له بو وی فه رزبوو سالی شه ستوو سیی هه تاوی کوچی کرد له عیبا ده ت لای خوا بی قه رز بوو کوری زانایان له بو وی گه ش کرا یادوو ناوی تا ئه به د سه ر به رز بوو حامیدم کورنش به ری خوای شیخ عه لیم ریره وی له ریگه که ی بوم فه رز بوو به‌داخه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی مامۆستا به‌تاڵان چون هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ : شه‌وێک بۆره فه‌قێیه‌کی رووره‌ش له لیباسی میوانێکی له مه‌ردی بێ به‌ش بوه‌ته میوانی و له دڵ‌پاکی مامۆستا که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند کتێبی خه‌تی ونایاب دا به‌دزیه‌وه هه‌ڵی گرتوه‌و هه‌ڵاتوه ، هه‌رچه‌ند مامۆستا زۆر هه‌وڵی دا هه‌تا بیبینێته‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو که هه‌ر ئه‌م رووداوه شوێنه‌وارێکی خراپی له‌سه‌ر رۆحیه‌ی مامۆستا خه‌مین دا دانابوو که هه‌تا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک وازی له نووسین وخوێندنه‌وه هێنابوو . شێعره‌کانی مامۆستا خه‌مین پتر له ده‌هه‌زار دێڕن که زۆربه‌یان کوردین و به شاره‌زابوون له دهستوورزمانی فارسی شێعری فارسیشی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می عه‌ره‌بیش له شێعرهکانیدا دیوانه‌که‌یان بۆن خۆشتر کردوه . له بابه‌ت زانستی ئاینیشه‌وه مامۆستا دوای ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین فێری بابه‌ته‌کانی ئهوسهرهدهمهدهبێت له خزمه‌ت مامۆستای به‌ناوبانگ حاجی مه‌لا سه‌یفه‌دین خانی غه‌فاری به‌ته‌واوی ره‌وانی ده‌کات و هه‌رله‌خزمه‌ت ئه‌ودا ئیجازه‌نامه وه‌رده‌گرێ و پاشان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌وکات مه‌دره‌کی لیسانسی پێ ئه‌درێت . مامۆستا دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌نامه ئه‌چێته ئاوایی “باشبڵاغ” ی سه‌قز وله‌وێ چوار ساڵ به‌رنوێژی ئه‌کات و دواتر ئه‌چێته دێی “کوردکهن” ههرلهوناچهدا بۆماوه‌ی ساڵێک دواتر ده‌چێته گوندی مێژوویی “زێویه” ودوای ماوه‌یه‌ک له‌ویشه‌وه ئه‌چێته گوندی “قوزڵوی سۆفیان” به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن خان وبرایم خانی که‌یخوسره‌وی که ئاغای گوندی زێویه ده‌بن بهرێزوحورمهتهوه ئه‌چن به‌دوایاو ده‌عوه‌تی لێ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له‌به‌ردڵی ئه‌و مزگه‌وتی کۆنی ئاوایی زێویه سه‌رله‌نوێ تازهئهکهنهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوندی زێویه وماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه . هه‌رله گوندی زێویه مامۆستا له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌بت وئهسنادهوهدهفتهری ره‌سمی سه‌بتی ئیزدواج وته‌ڵاق داه‌نێ و دوای ماوه‌یه‌ک ده‌بێته موعه‌لیم وبۆ یه‌که‌مجار قوتابخانه ی ره‌سمی له گوندی زێویه به مامۆستایه‌تی خه‌مین ی شاعیر ده‌ستبه‌کار ده‌کات ، دیاره هه‌ر به‌هۆی ئه‌م تایبهتمهندیانهوهیه که “رهشیدکهیخوسرهوی”نووسه‌ری کتێبی ده‌وارنی بی خه‌به‌ری که باسی زێویهدهکات چه‌ندین جار به باشی ناوی مامۆستا ده‌بات . مامۆستا ساڵی ۱۳۴۲ههتاوی ئه‌چێته گوندی “سوننه‌ته” له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز – سنه که له‌ساڵی ۱۳۵۳دا له وێ تووشی نه‌خۆشینی زه‌خمی مه‌عده ئه‌بێ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌رمێن وکوێستانی زۆرده‌کات له ساڵی ۱۳۶۲دا نیشته‌جێی شاری سه‌قز ده‌بێ و له گه‌ره‌کی خۆیان مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سازده‌کات و له زستانی ساڵی ۱۳۶۳ دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی یه‌که‌ی ده‌چێته شاری ته‌ورێز که له گه‌ڕانه‌وه‌دا له کاتژمێر چواری به‌یانی له‌شاری بۆکان کۆچی دوایی ئه‌کات .مامۆستا له سه‌رده‌می خۆیدا له گه‌ڵ زۆرێک له هاوه‌ڵانی شاعیری نامه‌و چامه‌ی هه‌یه وه‌ک خوالخۆشبوان شێخ نافێع مه‌زهه‌ر ، سه‌ی کامیل ئیمامی ، مه‌لاعه‌بدول که‌ریمی هیدایه‌تی ، مه‌لاکه‌ریمی زاری ، سه‌ی برایم ئه‌فخه‌می و هه‌روه‌ها به‌ڕێزان مه‌لا عومه‌ر ساڵحی ساحێب ، سه‌عید نه‌جاری ئاسۆ …. مامۆستا خه‌مین دیوانه شێعرێکی له پاش خۆی به‌جێهێشتوه که هه‌تا ئێستا بڵاونه‌بوه‌ته‌وه له شێعره کوردیهکانیدا نازناوی “خه‌مین ” وله فارسیهکانیدا “حه‌زین” ی بۆ خۆی داناوه هه‌ر بۆیه له فارسیه کاندا ده‌فه‌رمێ: بسی درد و بسی درمان چشیدم بسی هجر و بسی حرمان کشیدم ندیدیم غیر حزن و نالة و اة تخلص را [حزین] من برگـــــزیدم دیوانی شێعری مامۆستا به هۆی هه‌وڵی کاک ئهنوهرو کاک ناسێح وکاک فوئادی کوری وهه‌روه‌ها خهتهخۆشهکهی کاک ناسری وسووقی زاوایان کهدووبارهنووسی کردوه‌ته‌وه له‌فه‌وتان رزگاری بوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین به‌م زوانه له لایه‌ن ئاغای ئه‌نیسی یه‌وه به ویراستاری دوکتور شابازی موحسینی بێته بازاڕه‌وه له کۆتایی دا دوونموونه له شێعره کانی مامۆستاتان پێش که‌ش ده‌که‌ین که ده‌فه‌رمێ : تاری گێسوت را مةکێشة چیـتة تۆبــةم کارةوة چـون بنـاغةی قةلبی من بةسراوةتۆ بةو تـارةوة رۆژی رووی خۆت دامةپۆشة تۆبةلةیلی زولفةکةت بةس دلَی من کةلةدووری خۆت بة کوورةی نارةوة کـةم بة بـةرقی جـازبةی چاوت بسـووتـیـَـنة دلَــم ئـةم رةوشتـة عةیـبـة بۆ تۆ چیـتـةبـةم بـێچـارةوة ئةو وةفاو عةهدو سةفای پێَشـوتة کوانێ بێ وةفا ئـةو وةفـا حةیفة بة زولماتی جـةفـا مــةیــشارةوة تیری مــوژگانـت لة رۆحم کاری کــردوةو رۆیـــوة کـوَشتـةیی تـیــرم نـةمــا کارم بـة تیــروو تـارةوة بــؤ په‌رێشان کـردنی زولفت په‌رێـشانم مـةکــــة گێژی ئةفعی دةردوو رةنجم چیمـة من بةو مارة وة گ ێژ ئةخۆم وةک تاریهةوریَشملةدووری روویی تۆ زۆر لــةمێژه نـةک لـة پارۆ بـێ وةیـا پیــَـرارةوة باری غـةم بارة لـةسـةر شانـم بـةباریَ جــةورةوة ئاة و نالَیـنـمـة هةمیـشة من بةدةس ئةم بـــارةوة زةردةروخسارم لةبةرجةوریئةتۆوتةعنةی رةقیب دةرخـة روخـسارت بنـێ مةرهـةم بـة ئـةم بیــمارةوة دیدةکةم خۆ دیــدةکةی من دیدةبانی دیــدةتــة کةم حةزیـنــم کة لـة حةسـرةت دیــدةن و دیـــدارةوة گه‌ر له ناڵینی[خةمین]مةحزوونی بۆ تۆروو ئةدا جوابی دةو رای دة و دةری کةو بیخة ئةو پةڕ شارةوة ئه‌م شێعره‌یش له شێعره فارسی یه‌کانی یه‌تی : بشنو ای آرام جانم ناله های زار را مویه های جانگدازم ضمن این اشعار را پیری و زخم معده حملهور بر تن شده نا امیدی زان دو بدتر سخت کرده کار را زخم تیر گفته های مردمانی دد صفت دم به دم افزون کنند این درد و این آزار را دیدن روی کریه خائنان بد سرشت محو بنموده است ذوق جلوه دلدار را گر به شهر آیم ز قیل و قال شهر آزردهام سر به سر در فسق بینم شارع و بازار را و‌ر روم در روستا غرق است د ر جهل و ال‌م شرم دارم دیدن آن وضع نا هنجار را و‌ر بصحرا سر نهم صحرا پر از نیش است وخار بینم آن‌جا لا ابالی مرد گندم کار را پا به مسجد می نهم تا فارغ از دنیا شوم بینم آن‌جا دام گستر صوفی عیار را ترک گویم مسجد و سوی دبستان می روم تا بیابم مونسی با ذوق و خوش اطوار را دیدم استادش ز فرط باده پیمایی خراب در کف ساقی نهاده نام و ننگ و عار را سوی زاهد می روم تا دل بیاساید دمی بینمش جاهل به کنه‌ی معنی اسرار را اهل دل را از کجا یابم خدایا از کجا تا به خاک پاش سایم صورت و رخسار را کاشکی مادر مرا هرگز نزادی ای دریغ تا نمی دیدم جهان و ده‌ر افسون کار را سر به سر عمر ” حزین “ بگذشت در حرمان وآه نا چشیده نوش و دیده صد هزاران خار را
شاعركرد ملاعلي سعدي ملقب به خه مين حامد اسعدی – سقز
مامۆستا خه‌مین گهرلاپهڕهکانی مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبده‌ینه‌وه گه‌لێ زاناوبلیمهت بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری و به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت له شه‌وه ئه‌نگوسته چاوه‌کاندا ئه‌دره‌وشێنه‌وه ، یه‌کێک له‌و زانا و زاته پاک وبێگهردانهی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری له‌ناوچه‌ی سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لاعه‌لی سه‌عدی ناسراو به
شناسه خبر : 20019